۱۳۸۹ اسفند ۲۹, یکشنبه

حه‌مدی







ناوى ته‌واوى (ئه‌حمه‌د به‌گ) ه‌و له‌قه‌بى شیعرى (حه‌مدى) یه‌و كورِى (فه‌تاح به‌گ) ى (حاجى ئیبراهیم به‌گ) ى (مه‌حمود به‌گ) ى (ساحێبقرانه‌). له‌ساڵى (1878) له‌شارى سلێمانى هاتۆته‌ دنیاوه‌، بۆئه‌م مێژووه‌ش باپیرى پارچه‌ شیعرێكى داناوه‌...

حه‌مدى شاعیر هه‌رله‌منداڵییه‌وه‌ ده‌ستى به‌خوێندن كردووه‌ له‌قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى رِوشدییه‌ى سه‌ربازى و له‌مزگه‌وته‌كانى شارى سلێمانى خوێندنى كردووه‌و تا دوا قۆناغى ئه‌وكاتى خوێندنه‌كه‌ى هه‌ریه‌كه‌م بووه‌.

جێگه‌ى باس كردنه‌ شاعیرى به‌ناوبانگ (مسته‌فا به‌گى كوردى) مامى بووه‌و (ئه‌وره‌حمان به‌گى سالم) ئامۆزاى باوكى بووه‌، بۆیه‌ رِه‌نگه‌ حه‌مدیش به‌هۆى كاریگه‌رى ئه‌وانه‌وه‌ بووبێته‌ ئه‌و شۆرِه‌ سواره‌ى شیعرى كوردى.

به‌پێى سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان حه‌مدى یه‌كه‌م شیعرى له‌ساڵى (1892) ووتووه‌و ئه‌و كات ته‌مه‌نى 14 ساڵان بووه‌.

حه‌مدى شاعیر له‌ساڵى 1936 به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ كۆچى دوایى ده‌كات و له‌گردى سه‌یوان به‌خاكى ده‌سپێرن.



كوردستان ...

ئه‌ى وه‌ته‌ن رِۆم و عه‌جه‌م مشتاقى كوردستانته‌

ئیفتیخارى میلله‌تى كورد شه‌وكه‌تى عنوانته‌

به‌سته‌سه‌ر به‌رزى ئێواران و سبه‌ینان مانگ و رِۆژ

وه‌ك نیشانى ئیفتیخارى سنگ و نه‌جمه‌ى شانته‌

به‌رق ئه‌داو ئه‌رژى وه‌ك ئه‌مواجى گه‌وهه‌ر چه‌شمه‌كان

ئاوه‌ یاروحى رِه‌وانى چه‌شمه‌یى حه‌یوانته‌

ئاوه‌ یا نووره‌ له‌عه‌كسى خۆركه‌ ئه‌بریسكێته‌وه‌

ئه‌هلى حیكمه‌ت وا ئه‌زانێن دورِه‌كانى كانته‌

گوڵگوڵى سوروسپى خاڵخاڵى خاكى رِه‌ش ئه‌ڵێى

پۆدره‌ى رِوخسارو سورمه‌ى رِشتنى چاوانته‌

عاشقى رِه‌نگى خه‌زانى تۆیه‌ بۆیه‌ دى به‌هار

فه‌سلى هاوین گه‌رمه‌ مه‌یلى به‌فره‌كه‌ى زستانته‌

بۆچى ئه‌نبارى زه‌خیره‌ى كائنتانه‌ شاره‌زوور

شه‌هربازار خوانى میوانه‌ له‌به‌ر میوانته‌

باسى میوه‌ى تۆ ئه‌كه‌م بۆیه‌ قه‌ڵه‌م هاتۆته‌ به‌ر

به‌سته‌كانم بسته‌یى ئه‌هلى دڵ و عرفانته‌

بۆ ئه‌مه‌ى جارى به‌ سه‌ره‌تاپى نه‌نیم ئه‌فكارى من

یابه‌سه‌ر رِۆیشتنه‌ یاسه‌ر به‌سه‌ر هجرانته‌

پڵپڵه‌ى پشتینى زێرِینى حه‌بى قه‌ومى كورد

زر زره‌و پشتینه‌یى به‌ردینى قه‌دشاخانته‌

پۆیه‌ سیروان و ضرب بۆشاڵى چۆغه‌و رانكت

وه‌ك حه‌ریر دجله‌ى جه‌زیره‌با ئه‌ده‌ى بۆتانته‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر