۱۳۹۰ فروردین ۳, چهارشنبه

عیل بەگی جاف







کوردستان خاک وخۆڵت تیماری ده‌ردی منه‌ //
 خۆری ئاسۆی ده‌م کۆڵت قیبله‌گای عه‌شقی منه‌
عێل بەگی جاف
ئەو زانیارییانەی لەمەڕ ئەم شاعیرەوە لەبەر دەستدان، زانیاریگەلێکی پچڕ پچڕ و جیا جیا و کەمن و، دەماودەم لەم سەردەم بۆ ئەو سەردەم گواستراونەتەوە و باسکراون. جا وێڕای کەمی و پچڕ پچڕیشیان، ئەو زانیارانە بەگشتی کۆک نین لەسەر شوێن و سەردەم وژیاننامەی شاعیرەوە.
بەهەر حاڵ هەندێک دەڵێن عێل بەگی جاف لە ساڵانی (898- 941 ک) لە دەوروبەری سیروان و شارەزووردا ژیاوە، هەندێکی دیکەش وا باس دەکەن کە لە سەردەمێکی تر و شوێنێکی تردا (گوندی شلە و زالوب لە ناوچەی سنجاویی پارێزگای کرماشاندا) ژیانی بەسەر بردووە و، ئەوجا لە لاوێتییدا چووەتە ناوچەی هەورامان (اورامانات) و لەوێندەر ژنی هێناوە و جێگیر بووە.
بەڵام بەپێی هەندێک زانیاریگەلی دروست و ڕاست، عێل بەگی جاف یەکێک بووە لە ڕێبازگرانی ڕێبازی (سۆفیی) ئەهلی حەق و لە سەردەمی خۆیدا وەک شاعیر و هزرڤانێکی دووربین و ئەندێشە فراوان و دانا توانیوویەتی پێش قۆناغەکەی خۆی بکەوێت و پێشبینیی گەلێک پێشهات و کارەسات و گۆڕانکاری لە بواری جیاجیای ژیان و پێشکەوتنی زانستی هەمە جۆردا بکات کە لە چێوەی هۆنراوە جوانەکانیدا (هەروا بووە و هەروا ئەبێ) دەری بڕیوون و بەرجەستەی کردوون .
وەک پێشبینیکردنی تەلەگراف و تەلەفۆن و ئۆتۆمبیل و فڕۆکە و هاتنی قاجارییەکان بۆسەر تەختی حوکمی ئێران و ڕوودانی جەنگی جیهانی یەکەم و داگیرکردنی ئێران لەلایەن ڕووس و بەریتانیاوە.. هتد.
ئەمەش ئەو کۆپڵە شیعرەیەتی کە تێیدا پێشبینی داهێنانی فڕۆکە دەکات:
تەیرێ وەک ڕەعدو بەرق ئەبێ
گوێچکەی لە دووکەڵ غەرق ئەبێ
دەشت و دەری پێ لەق ئەبێ
بە ڕووی هەوا مۆڵەق ئەبێ
هەروا بووە و هەروا ئەبێ


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر