۱۳۸۹ اسفند ۱۹, پنجشنبه

له بێشکه دا




له گڕمو گاڵی پێکه‌نی دا
یاسینی ته‌قه‌دووسیان به سه‌رم دا خویند
به گوێم دا چڕپاندیان
بیسم الا
له حه‌ژمه‌ت دا گه‌وڕه بووم
له تڕس و گوومان دا
له خۆف دا گه‌وره بووم
ئیواران به ترسه‌وه ده‌خه‌وتم
له گه‌ل وه‌نه‌وز دا خه‌و ده‌یبردم بۆ
به‌رهووتی ترس
له بێشکه ئه‌ترسام
ترساندمیان
ده‌ست ڕازه‌ی شه‌ر و ده‌دانه کیڕیه‌یان به ده‌وورم دا ئاڵاند
کردمیان به بووکه شوشه‌ی حه‌زه‌کانی خۆیان
هینده جار دایکم ده‌یگووت خۆا بتگری
ئه‌وه دیسان خۆت پێس کرد
ئه‌و دیسان کرته ژێر خۆت
له بێشکه‌وه خۆمان پێس کرد
پێس کردنیک
که به سه‌دان ساڵی تر
دایکم ته‌نانه‌ت باوکیشم
ناتوانن دام بشۆن
ئه‌ی کێ بێ ئه‌وان پاک بکاته‌وه
ئه‌ری به ڕاس کێ بێت ئه‌وان
دا بشۆات له‌م هه‌موو
بۆگه‌نه
که ئیسته
منیش به هه‌ر دوو ده‌ست
خه‌ریکم پیسی ئه‌وان ده‌که‌م
به هه‌ناوم دا
هه‌تا تێر نه‌بم ئاسوده نابم
من تۆشی سه‌رهه‌لدانی بووم
تۆشی یاخی بوون بووم له خۆم
نه ده‌زانم
به وه‌شه‌ی ناسک و ته‌ر
بڕازینمه‌وه شیعره‌کانم
خه‌وه‌نه‌کانم
من به له‌عنه‌ته‌‌وه له دایک بووم
چوون ده‌بێ
به گوڵه‌وه بمرم
من به ترسه‌وه له دایک بووم
چۆن ده‌توانم به دڵنیایه‌وه بمرم
به بیسم لا له دایک بووم
چۆن ده‌توانم له کازیوه‌ی ماچێک دا نووقم بم
ڕه‌نگه ده‌ریا خه‌وی بۆ ئیمه بینی بێت
به‌لام ته‌عبیر خه‌و لای کانی نییه
ڕه‌نگه ئاسمان خه‌وی بۆ ئیمه بینی بێت
به‌لام ته‌عبیر خه‌و له که‌ربه‌لا و مه‌که نییه
ڕه‌نگه ئه‌و خه‌وی بۆ ئیمه بینی بێ
به‌لام ته‌عبیری خه‌و له لای من نییه
،،،،،،،
من خۆم خه‌و بڕدومی هه‌لسانم نییه
شه‌وه نامگڕی ،
ڕوو له ڕۆژهه‌لات خه‌وتووم
قاچه‌کانم ڕوو له ڕۆژ ئاوایه
ڵێفه‌کی شڕ
به ده‌وڕم دا ئاڵاوه
ته‌مه‌نی له سه‌دان ساڵ تێ په‌ریووه
له پڕدیک خۆم هه‌‌ل دایه باوه‌شی وه‌هم
وه‌تم ئه‌مه‌یه سه‌ڕبه‌رزی !!!
ڕێبواڕیک هات
گوتی تڕحیو ، تڕحیو
له خه‌و ڕا به له خه‌و ڕابه !!
له ئاگڕی دۆزه‌خ دا سۆتام
تۆ هه‌ر ده‌قڵکێته‌وه
من له سه‌رخۆم ده‌چم !!
ئه‌بووڕیمه‌وه
که‌چی تۆ هه‌وڕ تڕیشقه‌ی !!
پێم بڵی که‌ی دڵنیا ده‌بی ئاو !!
سه‌ر و گوێ ڵاکی ئه‌م شاره
که‌ی دا ئه‌ماڵئ به‌رگی زه‌رد !
سپی که‌ی ئه‌توێته‌وه !!
سه‌وز که‌ی ئه‌بی !!
به جڵی بووکێنی !!
که‌ی ڕۆژی دێت
زاوه به ده‌ستی بووکه خان
باسی ناکه‌م بڤه‌یه بڤه
با ئه‌و ڕۆژ بێت
ئه‌م دێره به شیعره‌که‌م زیاد ده‌که‌م
ڕووبار بگات به ده‌ریا
نابی هه‌دا بدا
به‌هار کانێکان ئه‌ته‌قن
ڕووباره‌کان ئاوس ده‌بن
له ئاو
سه‌رم به‌ره‌و ڕوژهه‌لاته
شه‌وه نامگری
من ساڵانیکه خه‌و بردوومی
هێشتا له بێشکه‌دام گه‌وڕه نه‌بووم
به ناوی پێرۆزی (قشع)
هه‌تا ڕۆباڕ ئاسوده نه‌بی
عشق ، ده‌بی سه‌ر وقن بنووسن
قشع قشع قشع
له بیشکه‌دام و گه‌وڕه نه‌بووم
تڕحێو دونیا تڕحێو
داماڵه جڵه‌کانت
ڕووت به‌ره‌وه
با سمت و ڕانت بێنم
با ڕه‌حه‌ت بم
لێت دونیا ، بڤه بڤه
دیسان یاغی بوومه‌وه !!
داوای لیبوردن ناکه‌م
من له بێشکه‌دام هه‌ر گه‌ووڕه نه‌بووم
شه‌وه نامگڕی
من ڕوو له ڕۆژهه‌لات خه‌وتووم



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر