۱۳۸۹ اسفند ۸, یکشنبه

غوربه‌ت


وا گه‌یشتمه  خاکی غوڕبه‌ت دور وڵات 
گه‌رچی سه‌خته دڵنیام دێمه‌و لات 
لیره ئه‌م پێ کێ چاوی پیسی بێ که‌سی 
تاڵاو د‌ه‌نۆشم نێیه تاۆیکیش مه‌سێ
هه‌ل ده‌ڕێژم فڕمێسک،هه‌م ده‌نۆشم زۆخ و داخی  بێ که‌سێ
هیزی لێ بڕیوم غۆربه‌ت ئاخ له ته‌نیایێ و بێکه‌سێ
خه‌یاڵم ده‌مباته لای خۆشه‌ویست و یار خۆم
په‌نا بۆ کێ به‌م لێره بێت به دڵسوز و یاری بۆم
هه‌وڕی ره‌شی غۆڕبه‌ت جه‌سته و گیانی ته‌نیم
که‌س هه‌یه بڵێ من له غۆربه‌ت دا خه‌نیم 
هاکا دڵ شه‌قی برد له داخی دۆڕی تۆ 
بیری جێ ژۆانێ ده‌که‌م پڕم له ئاه و ناسۆ
یادی وه‌ڵات و لادێ وشاره‌که‌م 
بووکی نه‌خشێن ئه‌ی وه‌لاتم دیله‌که‌م 
گه‌وزاوم له زوخ و داخ و خه‌م 
له عه‌زڕه‌تی دوری په‌نا بۆ کوێ به‌م 
سه‌رم به‌فڕی چل چه‌مه‌ی لێ نیشتووه 
ئازاریکم پێیه که‌س نه‌ی چه‌شتووه 
له‌م غوڕبه‌ت دا به یه‌ک جاری بارگ وبنه‌م خستووه 
شه‌و و ڕۆژان جیگام سۆچ و په‌ستووه 
هه‌ر چه‌نێک ده‌که‌م دڵ ئاڕامی نییه 
دڕمانی ئه‌م بێ ئوقره‌ی ئاخۆ چییه 
ده‌میکه له خاک و ئاوی خۆم ڕاو نڕاوم ده‌رکراو 
په‌له قاژه ده‌که‌م  به عه‌ینی چۆله‌که‌ی مڵ بڕاو
هه‌ڕچی هه‌لده‌مژم هه‌وای ئه‌م غوڕبه‌ته 
ده‌یبرێ وه‌ک تێخی ئه‌ڵماس هه‌مو جه‌رگ و هه‌ناو 


ئه‌م شیعره له ژیر چاک کردن دایه  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر