۱۳۸۹ اسفند ۵, پنجشنبه

مناڵه‌کان





له ده‌واڕی قه‌ره‌چیک
به
ئاسوده‌یی ،،،
بێ ده‌رپیی بوون
به نان شۆانی په‌ڕوڕده بوون
نه وه‌ک قاحبه و دز
سه‌ڕکرده‌ بوون ..
،،،،،،،،،،،،،،،،،،





مناڵه‌کان ..
ئه‌ی جیلی نویێ
ئه‌ی بێ به‌شانی شار ودیێ
هه‌ر هه‌مۆتان
له نیرینه هه‌تاکۆ مێ
ده‌ستی یه‌ک بگڕن که‌ونه سه‌ر ڕیێ
له خه‌ۆ ڕابن که‌ونه سه‌رپێ
فڕیۆ نه‌خۆن به ئه‌م و ئه‌و
چاوه‌تان بشۆن له وه‌هم و خه‌و
سه‌ر له به‌فر نه‌که‌ن هه‌ر وه‌کۆ که‌و
هۆشیاربن ، چاو نه‌ترس، بۆیڕ
نه‌ وه‌ک گیل و گه‌مژه‌و کۆیر
بۆیان لی ده‌ن ساز و بلویر..
ئه‌وانه جیێ متمانه نین
کۆڕی ڕۆژی ته‌نگانه نین
سه‌ڕکرده‌ و دلسۆزی ئه‌م خاکه نین
مناله‌کان .نه‌که‌ن . هاوار !!!
بن به گۆپال و گۆرزی ده‌ستیان
بۆ پاراستنی تاج و ته‌ختییان.
ده‌س ماچ کردنی تۆڕکه‌کان
دو کوز و قنگی سه‌رکرده‌کان
هه‌لقۆڕاندنی چڵکاۆ تاران
گه‌ل فش کردنه‌و بۆ ده‌وله‌ت ئیران
له کۆرد فڕۆشتن زۆر ئازاو خیران
ئه‌مانه گه‌شت به‌لگه‌یانه
به‌لگه‌ی ره‌شی کڕداریانه
ڕه‌وشتی به‌رزی سه‌رکرده‌کانمانه !!
ده‌ست تان ده‌ر نه‌که‌ن له بن هه‌مانه
هاهاها مناله‌کان
حۆکمی کۆرد به ده‌ستی کێێه
له‌میژ ساله خاۆه‌نی ئه‌و ته‌خت و جێیه
ئه‌ی منالانی جیلی نویێ
ئه‌ی بێ به‌شانی شار و دیێ
تف یان لی که‌ن له‌عنه‌تیان که‌ن
وه‌کۆ قاحبه سۆار که‌ریان که‌ن
له سه‌ڕکرده‌ی دز کۆرد ڕزگار که‌ن
خۆتان له خه‌م یان قۆتار که‌ن
ئه‌وانه له میژ ساڵه پاشه‌ڵ یان پیسه
گه‌ڕچی به ناۆ گۆلن بۆنیان نیه ره‌نگیان سیسه
مناڵه‌کان
له سه‌ر خۆینی ئیوه سه‌رکرده‌ی کۆرد
زۆر ئازایانه به ده‌ست و برد
ئیمه‌یان خسته نیۆ مه‌یدانی یاری
چییان پێ داین به خه‌لات و یاری
له ده‌ربه‌ده‌ری به‌و ڵاوه
له په‌ریوه‌ی وه‌لاتان به‌و لاوه
له نه ‌خۆینده‌واری به‌و ڵاوه
له بڕا کۆژی به‌و ڵاوه
له شه‌ره په‌ره‌و
له سه‌ۆز و زه‌رد له سۆر و شین به‌و لاوه
هاها ئیستایش پێ گه‌ییوون
له دزی به‌و لاوه
شانازی به کامه که‌م
له ڵای کام که‌س باسی بکه‌م
بڵیم ئه‌ویه وه‌لاته‌که‌م
له‌ ڕۆم ناییت بڵیم ئه‌ویه‌ سه‌رکرده ‌که‌م
مناڵه‌کان
بۆ داهاتوتان گریانم دیت
به عه‌ینی هه‌وری به‌هار بارانم دیت
شیعره‌م له جه‌رگه‌ی هه‌ڵقڕچاوه‌مه‌ دێت
مناڵه‌کان ئاخ مناڵه کان
ئه‌ی ئاواره‌کانی
بی شۆین و مه‌کان


ته‌یب هوشیار
ڕیکه‌وتی ٢٠١١.٢.١٥


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر