۱۳۸۹ اسفند ۵, پنجشنبه

تێهه‌ڵکێش


نا مه‌چۆ جۆانی مه‌چۆ
تۆ فڕیوی زیڕ و زیۆی وان مه‌خۆ
ئه‌و هه‌وه‌س بازانه جی متمانه نێن
هه‌ر ده‌زانن گۆل چنین و بی ڕنین
وا وه‌ره ده‌ی وا وه‌ره نزیک به لێم
بم ده‌ێ مه‌ی تا ده‌ڵیم
مست مستم ساقی ده‌ستم بگیر
تا نیفتادم زپا دستم بگیر
جا که سه‌ڕخۆش بۆم به ده‌نگیکی نه‌وین
بۆت ده‌لیم ئه‌م شیعره به‌رزی مه‌وله‌وی
بشنو از نی چون حکایت می کند
از جدایی ها شکایت می کند
گۆیم ده‌ی ئه‌ی دیده مه‌ستی قیت و قۆز
تا بناڵم وه‌کۆ بڵۆیر به سۆز
نا بێ نالی جۆدایی قه‌د ئه‌سه‌ر
جا چه نه‌ی بیکات چه پیاوی ده‌ربه‌ده‌ڕ
بۆیه ناڵه‌م تیکه‌لی نه‌ی کرده‌وه
شیۆنی که‌م پییه نه‌ی نه‌یکرده‌وه
لێم گه‌ری با ده‌ر برم سۆزی ده‌رۆن
لێم گه‌ری با هه‌ڵۆڕینم ئه‌شکی ڕوون
شیۆنی من شیۆنی ئینسانی
بانگی ئازادی و گرووی یه‌کسانی
شیۆنی من شینی کۆردی بی به‌شه
ئه‌و گه‌ڵی حاشا ده‌که‌ن لی و ه هه‌شه
با له زاڕم بیته ده‌ر پشکۆی شیعر
با فڕاونتر بکه‌م ئاسۆی شیعر
ناڵی هیمن بۆ دونیا هینا خڕۆش
ناله ناله خه‌لکه شه‌قام دینته جۆش
با بمانکۆژن به شه‌ست تێڕ و کڵاش
با لاۆ کۆرد بتڵینن له ناۆ خۆینا شه‌لال
با سۆر که‌ن شه‌قام و گشت جاده‌کان
با سۆڕ بێت ئه‌شکی دایکی جه‌رگ بڕاوه
با هه‌لبڕیژم فرمیسکی به دڵ پڕ گڕین
با له زاڕم بێته ده‌ر پشکۆی شیعر
با هێمن هه‌لسیت بۆمان بڵیت شیعر
با فڕاوانتر بکات ئاسۆی شیعر
ئه‌و لاوی تۆ ده‌یکۆژی ئاسۆی نییه
ئاسۆی که نه‌بی خۆینی چییه
بیانکۆژن ئه‌وانه ڕۆڵه‌ی ئه‌م خاکه نین
پاڕیزه‌ری تاج و ته‌ختی ئیوه نین
پاڕچه گۆشیکه دڵی من ڕۆ نییه
ناڵه ناڵه من دڕه‌نگه زو نییه
ده‌ردی دۆڕی ده‌ردی دۆری کۆشتمی
ده‌ردی هۆشیاری و سه‌بوری کۆشتمی
یادی یارانم وه‌لاتم ڕۆژ و شه‌و
لی حه‌رام کردم قه‌رار و خۆرد و خه‌و
نییه له‌م وه‌لاته باور و متمانه‌ی
بیکۆژه ، کۆرد نییه زۆله بیگانه‌ی
خه‌م ڕه‌وینیک من لیره ناکه‌م به‌دی
چۆن په‌نا بۆ مه‌ی نه‌بم ساقی ئه‌دی
با به چاۆم دا بیته خۆار ئه‌شکی سۆر
له وه‌لات و خاک و ئاوم دۆڕم دۆڕ
نایبینم خاک و وه‌لاتی شاڕی خۆم
نایبینم ناسیاو و دۆستی یاری خۆم
له دۆینی شه و هه‌تا ئه‌م به‌یانه
خه‌م به‌روکی پی گڕتۆوم کارم هه‌رگریانه
ڕۆ له هه‌ر لایه‌ک ده‌که‌م نامۆی بۆم
نایبینم جی ژۆآن و که‌ونه لانی خۆم
کۆشتمی بیری که‌ونه لانی کۆشتمی
ده‌ردی گه‌نجی کۆژڕاوی سه‌ر شه‌قام ه کۆشتمی
ڕۆ له هه‌ر لایه‌ک ده‌که‌م بیگانه‌ی
ژین له ناۆ بیگانه دا ته‌نگانه‌ی
بگڕه ده‌ستم نیمه وه‌لاتیک بۆ ژیان
ژینی ناۆ بیگانه خۆشتره نه‌وه‌ک کۆرد
بتکۆژی ئاخ به جه‌رگه‌م ئه‌و ه ته‌نگانه‌ی
شه‌و ده‌کیشم شه‌و نخۆنی و بێ خه‌وی
ڕۆژ ده‌مکۆژێت کۆردی سه‌ر شۆر و سه‌ر نه‌وی
ئه‌و ئه‌وانی ئه‌فغانم دیته گویتان
تۆ خۆا تۆ باوری به‌ڕزی کۆڕدان
ئه‌مه بو ئازادی و سه‌ربه‌ستی تان
ئه‌مه بو لافی پاشایتی و کۆڕدایتی
کۆشتنی لاۆی کۆرد بو دڕۆشمی ئازایتی
من که فارس بمکۆژیت
عه‌ره‌بیش تیاما به‌ری
تۆڕک له ماڵ و زید خۆم ده‌رم بنی
کۆردیش له ناۆ خۆین دا سه‌رم بنی
ده‌بی په‌نا بو کۆێ به‌بم
بۆ ئیتر بیگانه نه‌که‌م به دۆست و یاری خۆم

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر