۱۳۸۹ اسفند ۵, پنجشنبه

قه‌سیدی ته‌مه‌ن

مژیک له جگه‌ره که گه‌وره بووین
گه‌وره بووین .هینده گه‌وره
چوینه مه‌کتب
گه وره بووین
له مه کتب خۆیندمان
له پارک دا خه وتین
له مال ده ر چۆین
باوکمان توره کرد
دایکمان به دل شکاوه‌ی چاڕشیوی دا به‌سه‌ریا
مژه مان له جگه ره دا و له شار ده رچۆین
مژمان به مژی جگه‌ره که‌وه بو
دایکمان به لۆچی چارشیو شه‌ره‌فی
به تاو ئه‌سڕی
ئاخ له‌م هه‌مو مژه
مژه مان له جگه ره دا
فیری سیاسه‌ت بووین به کام (س ) ده نوسریت
له قاموسی سیاسه‌ت فیر‌ی وه‌شه‌ی گومان بووین
قاحبه !!
له‌قاموسی سیاسه‌ت دا چه‌ن گومان بو
سه‌ڕکرده.!
سه‌رکرده‌کان له‌ره‌نگی هه‌تاو ده‌چن
له‌بۆنی باران
قاحبه ، گومان سیاسه‌ت ،سه‌ڕکرده
زۆڕجار له‌ره‌نگی ئه‌ستیره زیرینه‌ی دوای باران
گه‌وج ، نه‌فام
ئه‌وان له ئه‌ستیره زیرینه پێروز ترن
به هاتنی خۆریش هه‌ر هه‌مان ره‌نگن پیڕوز
ئه‌وان زۆر پیڕوزن
تیبینی (پیروز)ناوی ژنیکی کولانی
کوڕدایتی بو ،
زۆڕ به‌ڕیز بو هه‌ر له‌ئه‌وان ده‌چو
شه‌و ڕۆژ ده‌رگای ماڵی له سه‌ر پشت بو
ئه‌یان گوت ده‌ڕپیکی سوری هه‌یه به‌ڵام
به‌دایم به‌چڵه‌وه‌یه
ئه‌ی پیروز خان
یادت به‌خیر !!
ئه‌ی ته‌قدوسی کوڵانه‌که‌مان بو ئاڕامگه‌ێ قاحبه‌کانی ..س...ی..ا...س..ت
ته‌قدوسی پیڕوز تر له خاتو پیروز
مژه مان له جگه ره دا دڵداریمان کرد
کچه کانمان کرده ده‌سته چیلکه‌ی ئاگر
ئه‌ویش هه‌ر له تو فیر بووین ،
له قاموسی تو دا ئه‌ی سیاسه‌ت
مژه مان له جگه ره دا خویری خویری
وه‌ک ئه‌له‌که سه‌ما
له سه‌ر یه‌ک قاچ
به ته‌وریکی تیژ تیژ تر له‌شه‌ره‌فی خاتو پێروز
قاچه‌که‌ی تری خۆمان کرد به چه‌ند که‌رته‌وه
ئه‌ی هاوار چه‌ن گه‌مژه‌یکی نه‌زان بووین
چون خۆمان فش فش ئه‌کرده‌وه!!
خۆڕ که هه‌ل دێت باران و به‌فر ده‌بیت به خه‌ون
که‌چی ئیمه له قڕچه‌قڕچی هه‌تاو دا
کڕیومان ده‌هات
ئای له‌م گه‌مژیی
ئیستایش ده‌بینم هه‌تاوه که‌چی کڕیوه‌یه
له‌خۆم شه‌رم ده‌که‌م
به‌هه‌مو غیڕه‌تی خۆم
شیعریک ئه‌ده‌مه به‌ڕ شه‌ق
بنی شیعڕیکم ئه‌پژینم بو
ئه‌وی نه‌ویری قه‌د میرد بکات
ئه‌گر میردیشی کرد
هه‌ر له خۆشاوی په‌رده
که‌ڕت که‌رتی بکه‌ن
وه‌شه‌کانی هه‌ڵ ته کینن ..
ڕسوای بکه‌ن به‌ناو خه‌لک دا جاری به‌ده‌ن
سواری که‌ریکی بکه‌ن سه‌ری تاشن
وه‌ک قه‌حبه ، !!!
مژیک له جگه‌ره‌که‌م ئه‌ده‌م
سواری شان و ملی ئه‌م شیعره ئه‌بم
ته‌عدای لی ده‌که‌م
ده‌زانن چه‌نده‌ها ساله
له‌سه‌ر ئه‌م خاتونه شیعره
بی ئه خلاقه چه‌ن ها شوڕه پیاو
چه‌ن ها شوره ژن
له عه‌زره‌ت دا بوڕاونتو
که‌چی ئیستا بو من !!!
ڕۆت و قوته
بی ده‌ڕپی وه‌ک ؟! سه‌رکرده
مژیک له جگه‌ره‌که‌م ئه‌دم سواری نابم
مژ لی ده
ئه‌ی گه‌مژی کائینات
جنیو به کائینات به‌ده
مژه مان له جگه ره دا
چه کمان کرده شانمان
مژمان له جگه ره دا
درومان بو خه لک کرد
مژ مان له جگه ره دا
ئه‌م هه‌مو مژه که‌چی دونیا هیشتا هه‌ر مژه
ئه‌ی هاوار
هه تا خۆا بڵیت به سه دزیمان کرد
به ده م مژ لیدانه وه میزمان ده هات
کردمان به سه ر وچاوه ی سیاسه ت دا
گوومان ده‌هات کردمانه ده‌می سه‌رکرده‌کان
میزمان کرد به سه ر و چاوه ی درودا
له گه‌ل درو دا چه‌ن زولمان بو
نازانم
من به ئه‌و ئاوس بووم
یان ئه‌و به‌من
درو بی نیکاح له‌گه‌ڵم خه‌وت
ئای خودایه له ئاگری دوزخ به‌دور بم
!!!!
ئه‌زانی خۆای من ؟
چه‌ن جار به‌سه‌ر خیزانم خاتو پیروزی درو
چه‌ن جاریک له‌گه‌ل ئه‌و قه‌یره کچه خه‌وتم
خۆت ئاگات لی بو باسی بکه‌م ؟؟
بمبوره خوای من دزی قه‌یره هه‌لی خه‌تانم
ئه‌م قه‌یڕه کچه زۆر عه‌یاڕه
خوت له‌من باشتر ئاگات لێی.
چون له ماڵی کاک سه‌روک شه‌و ڕۆژ پال که‌وتوه
ئه‌و سه‌روکی هه‌لخه‌له‌تان
ده‌بی منی ناچیزه چی بم
هیچ
وانیه خۆای من !؟
مژه مان له جگه ره داو
بیزار بووین له سیاسه ت
مژه مان لی دا
له نیشتمان هه ڵاتین
مژ مان لی دا هاتین
وه ک هه تیو له غۆربه ت دا کزمان کرد
که‌چی هه‌ر جگه ره که له ناو قه‌د دایه
مژه مان لی دا ژنمان هینا
مژه مان لی دا و بووین به ساحیب مندال
مژه مان لی دا منداله کانمان له غوربت دا
وه تیان گو به نیشتمان
مژه مان له جگه ره دا نیشتمانمان پڕ کرد
له و شه یی زۆل
ئه ری تو نه بویی
ده تگوت زه ڕیک خاکی وه ته ن ناده م
به قه سڕی قه یسه ری
ئه ری تو نه بوویت بویه که م جار جگه ره ت مژ لیدا
وه تت ئه م له داخی تویی نیشتمان
که دیلی
ئیستا هه ر مژ له جگه ره ئه دیت
که‌چی چۆار ده ورت پڕ بو له مندالی زۆل
منیش به‌ده‌م مژ لی دانه‌وه . شیعریک زۆل ده‌لیم
زوله‌کانت ئه‌ی نیستمان
تف له خاک و ئاو و دار و به‌ردت ئه‌که‌ن که‌چی هه‌ر ئه‌بولینن وه‌ک وڕچ
زۆل زۆل له سه ر شه قامه کانی ئوروپادا
ئه‌م قه‌سیده‌یان له به‌ر کرده‌وه
زه‌ڕیک خاکه‌ی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سری قه‌یسری !!
منیش ئه‌ی نیشتمان زۆلم زۆل له‌ ڕوله‌کانی تو زۆلتر
پیم وا بێت له یه ک سک به‌ڕمان گرت
مژیک له جگه ره که م ئه ده م
و شێعریکی زۆل زۆلتر له تو بو نیشتمانی ئاویته به ده رمان ده نوسم
به ده م مژ لیدانی جگه ره وه له سه ر شۆستیک ده مریت
ئه و کات هه مو خه لکی ئه م شاره
چه ند سینتیک ده خه نه سه ر ڵاشه ی بۆ گه نت
مژ لیده رۆژیک دیت
ئه م جگه ریش کۆتایی بێت

طیب هوشیار

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر